سەردێڕ:

گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی روبەهەنار چین؟

PM:04:14:13/11/2024

1776 جار خوێندراوەتەوە

روبەهەنار ئاوی هەناری کوڵاوە لەگەڵ هەندێک پێکهاتەی دیکەدا تێکەڵکراوە بۆئەوەی ببێت بە شلەیەکی چڕ و رەنگ تۆخ کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە.


لە بڵاوکراوەیەکی کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی سپۆڕی زانستی خۆراکدا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی روبەهەنار دەکات، بەم شێوەیە:

١. باشترکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ماددەی پۆلی فینۆلیدک کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، هەروەها رێگری دەکات له پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست، ڤیتامین B3ـی تێدایە کە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست.

٢. خۆپاراستن له‌‌ شێرپه‌نجه‌ بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ کۆمەڵێک دژه‌ئۆکسانه‌کانی بەهێز.

٣. بەهێزکردنی مووەکانی قژ و پاراستنیان لە سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.

٤. یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک دەدات بە هۆی بوونی بڕێکی باش له کۆمەڵەی ڤیتامین B کە گرنگن بۆ ماسولکە و دەمارەکان، چارەسەری قەبزی دەکات و یارمەتی پاککردنه‌وه‌ی رێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌کان دەدات و غازات کەم دەکاتەوە.

٥. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە و هاندانی دروستبوونی خرۆکە سپیەکانی خوێن.

٦. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دڵ.

٧. رێگری لە که‌مبوونەوەی مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی دەکات.

٨. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوکردنی زمان و ناودەم .













گەلەری