سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم کێشەی مووچە چارەسەر نابێت

PM:02:32:13/11/2024

1732 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوونی حکومەتی هەرێمەوە بە بڕیاری بەبانکیکردنی مووچە تا ئێستا کێشەکانی مووچە چارەسەر نەبووە.


دارا سێکانیانی پەرلەمانی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە بۆ بەبانکی کردنی تا ئێستاش گرفتەكانی مووچەی موەچەخۆرانی هەرێم بەردەوامییان هەیە.

ئەمڕۆش، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی کردووە و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆبووەتەوە جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کردووەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لەرێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە و لە کاتی خۆیدا.

ئەوەش خراوەتە روو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و رێکخستنی کراوە بەجۆرێک خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ناوەراستی مانگی ١١ داین بەڵام موچەخۆران هێشتا موچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە و حکومەتی کاربەڕێکەریش چاوەڕوانی بەغدایە پارەی بۆ بنێرێت و سەرباری ئەوەی داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخی لەبەردەستە ئامادە نییە موچەی پێدابەش بکات.













گەلەری