AM:10:04:13/11/2024
2372 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێم و بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، پرسی مووچە و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆکانیان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێم و بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەشی بێت سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەردا کۆدەبێتەوە.
هاوکات، بڕیاریشە سودانی لەگەڵ لایەنە
سیاسییەکان لەبارەی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە کۆدەبێتەوە، لەگەڵ
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش باس لە کێشەکانی بەردەم مووچە و بەبانکیکردنی مووچە
دەکات.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سودانی و بەرپرسانی
هەرێم، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمە.
دوێنێش، بەرپرسێکی
باڵای نزیک لە سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سودانی دێتە هەرێمی کوردستان
و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەدات. وتیشی، لە سەردانەکەی سودانیدا بۆ هەرێم
کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت.