AM:09:29:13/11/2024
2172 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ١٨ـی مانگەوە شەپۆلێکى باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ماوەى سێ رۆژ باران بارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ، لە رۆژانى ١٨، ١٩و ٢٠ـی ئەم مانگە کەشێکى ناسەقامگیر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات.
هاوکات ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى
نزمە پاڵەپەستۆى ناوچەکانى دەریاى ناوەڕاست، بەهۆیەوە شەپۆلێکى تاوەباران و هەورەبروسکە
هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، بەهۆی ئەو
شەپۆلەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە لە ٢٠ـی مانگ کۆتایی پێدێت.