بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە سیتییەکانی کەرکوک سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سامان یابە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە سیتییەکانی کەرکوک سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە روو، منداڵەکە راستەوخۆ دوای رووداوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
و دوای ئەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی رابردوودا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی
کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەک رۆژدا بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانە ١٣ کەس
بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی هێرش و پەلاماری سەگ یان توشبوون بەو ڤایرۆسانەی لە
پەلاماردانەوە تووشیان دەبێت ٣٠ هەزار کەس لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن.
سۆران محەمەد- کەرکوک