وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ چاودێریکردنی بریکارەکانی خۆراك لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ گەرەنتیکردن و جێگیرکردنی نرخەکان لە بازاڕەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ریاز ئەلموسەوی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ چاودێریکردنی سەرجەم بریکارەکانی خۆراك لە تەواوی پاریزگاکانی عێراق دەستپێکردووە .
ئەوەشی خستە روو، هەڵمەتەکە لەسەر داواکاریی وەزیری بازرگانی بووە بۆ
گەرەنتیکردن و جێگیرکردنی نرخەکان و چاودێری
بازاڕەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە.
باسی لەوەش کرد، ژمارەی بریکارەکانی خۆراك گەیشتووەتە ٥٤ هەزار بریکار
و بەڕیوەبەرایەتییەکە رۆژانە بەپێی پلان و بەرنامەی تایبەت کارەکانیان ئەنجام دەدەن،
هەڵمەتەکەش بەشێوەیەکی تایبەت جەخت لە چاودێریکردنی بریکارەکانی ماددە خۆراکییەکان
دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵمەتە پێش دابەشکردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراک بە مەبەستی پشکنینی کۆگاکانی خۆراك و دڵنیابوون
لە کۆگاکان بۆ ساڵی داهاتوو دەستی پێکردووە. دەشڵێت، " بریکارەکان ڕوبەڕووی هەرکێشەیەک
ببنەوە چارەسەری دەکەن."