مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا حکومەتی نوێ و دادپەروەر پێکبهێنرێت لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان. قوباد تاڵەبانیش دەڵێت، دەبێت هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بن.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە زووترین کاتدا گرنگە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهان.
لای خۆشیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە
کرد، پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر کە خزمەتی
هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
پێشتریش، ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
دوای یەکلایی بوونەوەی تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەست دەکەن بە
سەردان کردنی هەموو لایەنەکان و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ.
ئەوەشی خستە روو، دیدگەی پارتی بۆ حکومەتی داهاتوو ئەوەیە یەک حکومەت
و یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە بێت و ریگری دەکەن لە هەر هەنگاوێکی نایاسایی
بۆ رێگریکردن لە خزمەتی هاوڵاتیان.