بەرپرسێکی باڵای نزیک لە سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سودانی دێتە هەرێمی کوردستان و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەدات. وتیشی، لە سەردانەکەی سودانیدا بۆ هەرێم کێشەی موچە چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، عاهد ئەلهیلالی لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد سبەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق کێشەی مووچە چارەسەر دەکات و
گوژمەی پارە بۆ چارەسەری مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت، هەرچەندە کێشەی مووچەی هەرێم
ئاڵۆزە و پێویستی بە کاتە بۆ چارەسەرکردنی.
ئەوەشی خستە روو، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنەکانی لەبارەی چارەسەری
کێشەی مووچەوە دەباتە سەر و مووچەخۆرانی هەرێم هیچ تاوانێکیان نییە و ئەرکی سەر
شانی هەرێم و بەغدایە کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.
دەشڵێت، "مژدە دەدەمە مووچەخۆرانی هەرێم سبەی سودانی کێشەی مووچە
بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر دەکات و پێم وا نییە کێشەی مووچە چارەسەری نەبێت چونکە لە
هەردوو لاوە نیازپاکی هەیە بۆ چارەسەر".
عاهد ئەلهیلالی راشیگەیاند، یەکدەنگ نەبوونی دەسەڵاتی هەرێم و
جیاوازی لێدوانەکان لە هەولێر و سلێمانی یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی مووچە بەڵام
لە ئێستادا نیازپاکییەکی زیاتر هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.
هەر ئەمڕۆ، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە
ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم
هاوکار نییە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچە و بودجە و بەرپرسە لە دواکەوتنی موچە
چونکە کێشەکانی لیستی مووچەی چارەسەر نەکردووە، هاوکات پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش
لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق وەستاوە.