سەردێڕ:

تەماتە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

PM:03:57:12/11/2024

1224 جار خوێندراوەتەوە

تەماتە هەر لە کۆنەوە بە خواردنێکی سەرەکی داندراوە، کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە چونکە تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرەکان.


لارا ویتسۆن پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات تەماتە پڕە لە دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکان کە سوودی بۆ تەندروستی هەیە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیک لەخۆدەگرێت هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەری بەهێز کە بەشدارن لە باشترکردنی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی. تەماتە دەوڵەمەند بە لایکۆپین کەیارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

تەماتە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینCوKو پۆتاسیۆمە، ئەمەش وادەکات سیستمی بەرگری جەستە بەهێز بکات و تەندروستی پێست باشتر بکات، ریگری لە مەینبوونی خوێن دەکات، تەندروستی ئێسک بەهێزتر دەکات، یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا.

هەبوونی لایکۆپین و بێتا کارۆتین لە تەماتەدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و گەدە.

تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە پاڵپشتی سیستەمی بەرگری جەستە دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەبێتەوە هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی سووتانی پێست دەبێتەوە.

ئەو پسپۆرە باسیشی لەوە کردرەنگە هەندێک کەس هەستیار بن بە تەماتە ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی هەرسکردن یان دەرکەوتنی نیشانەکانی ترشەڵۆکی گەدە و کێشەی میزکردن، شەقیقە، هەروەها ئەو کەسانەی کە هەندێک حاڵەتی پزیشکییان هەیە، وەک بەردی گورچیلە، دەبێت خۆیان لە زۆر خواردنی تەماتە بە دوور بگرن.













گەلەری