PM:01:47:12/11/2024
860 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، قایمقامی شارەزوور رایگەیاند، چارەسەری تۆڕی ئاوی ماڵان کراوە و لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن بە کاریبهێنن بۆ خواردنەوە و پێداویستی رۆژانەیان.
ئەمڕۆ سێ شەممەقایمقامی قەزای شارەزور رایگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە لە خاوێنی ئاوی سنورەکە و چارەسەرکردنی ئەو شکاویانەی لە تۆڕی ئاوەکەدا هەبووە، لەمڕۆوە ئاوی تۆڕی گشتی بۆ هاوڵاتیان بەردەرێتەوە.
ئاماژەشی بەوە
کرد، هۆکاری ئەو نەخۆشیەی بڵاوبۆتەوە تێکەڵبوونی ئاوی پیس و باراناوە بە ئاوی
ماڵان بەهۆکاری شکاوی بۆرییەکانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شارەزوور کۆنە و پێویستی بە
گۆڕین و نوێکردنەوە هەیە، وتیشی، پێشتر بەڵێنی نوێکردنەوەی ئەو تۆڕانە دراوە و تا
ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار هیچی نەکردووە