PM:05:59:11/11/2024
9020 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سبەی بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە ئەفسەرەکانیانەوە دەوام رادەگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە، پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە ئەفسەرەکانیانەوە دەوام رادەگرن و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی ناکەن.
باسی لەوەش کردووە، بۆ بەرز ڕاگرتنی خزمەت و دڵسۆزی و لێبوردەیی ئەفسەرەکەیان
لە کارەکەی سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەکەیدا دەکەن و بەو هۆیەوە
دەوام رادەگرن .
ئەمڕۆ، لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی تەقە کرا و
کەسێک گیانی لەدەستداوە.