سەرۆکی پارتی رایگەیاند، بەشداری زۆری هاوڵاتیان و بەڕیوەچوونی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی شەرعییەتدانە بە دامەزراوەکانی هەرێم و سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە کرد سوپاسی سەرجەم لایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی هەرێم.
دوێنێش، ئەشواق
جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای یەکلایی بوونەوەی
تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەست دەکەن بە سەردان کردنی هەموو
لایەنەکان و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ.
ئەوەشی خستە
روو، دیدگەی پارتی بۆ حکومەتی داهاتوو ئەوەیە یەک حکومەت و یەک پەرلەمان و یەک
هێزی پێشمەرگە بێت و ریگری دەکەن لە هەر هەنگاوێکی نایاسایی بۆ رێگریکردن لە
خزمەتی هاوڵاتیان.