دواى نزیکەى هەفتەیەک لە بڵاوبونەوەى پەتاى سکچون و رشانەوە لە شارەزوور کە تەندروستى هەرێم رایگەیاند، هۆکارەکەى پیسبوونى ئاوى خواردنەوەى سنورەکە بووە، بەرێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاوى سلێمانى خاوێنە و هیچ کێشەیەکى نیە.
بەرێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى باسى لەوەکردووە، بڵاوبونەوەی سكچون و رشانەوە لە شارەزور بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕ ۆ و ئاوی خواردنەوەوە بوە و كێشەکەش چارەسەركراوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئاوی سلێمانی پاکە و دەتوانرێت بەکاربهێندرێت و هیچ کێشەیەکی
تەندروستی نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی سۆراغێکی ئێن ئارتی تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج
هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون و بەردەوامیش هاوڵاتیان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.
پێشتریش،
سارا عومەربەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری
ئەو سکچوون رشانەوەی لە شارەزووردا بڵاوبووەتەوە تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و
ئاوەڕۆیە. وتیشی، داوا لە هاوڵاتیانی شارەزوور دەکەین ئاوی ماڵەوە بۆ خواردنەوە و
قاپشۆردن بەکار مەهێنن.
باسی لەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتیانتەنها ئاوی
بوتڵکراو واتە ئاوی کارگەکانی ئاو بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە و تەنکی ئاوەکانیان
بەتاڵ بکەنەوە و بیشۆن پاشان چاوەڕێ بکەن تا ئاوی تازە دێتەوە پاشان بەکاریبهێنن.
بڵاوبوونەوەی
سکچون و ڕشانەوە لە کاتێکدا، لە ماوەی شەش رۆژدا حکومەتی کاربەڕێکەر نەیتوانیوە
چارەسەری کێشەی ئاوی ماڵان و نەخۆشەکان بکات، ئەمەش نیگەرانی زیاتری لەلای
هاوڵاتیانی شارەزوور دروستکردووە.