سەردێڕ:

باشترین رێگە بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوە لە وەرزی سەرمادا چییە؟

PM:03:09:11/11/2024

1424 جار خوێندراوەتەوە

میخائیل گینزبۆرگ، پسپۆڕی خۆراکی رووسی رایگەیاندووە، هەوڵدان بۆ پاراستنی سەوزەکان بە قوتوکردنی لەناو خوێ، دەیکاتە بەرهەمێکی زیانبەخش، لەبری ئەوە بەستن باشترین رێگەیە.


ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کە " healthline " بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بە شێوازێک کردووە، بۆ پاراستنی ئەو سەوزە و میوەی کە لە هاویندا بەرهەم دەهێنرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێکهاتەکەیان تێکبچێت.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە داوە، كە ئەو سەوزە تازەیانەی لە لادێدا دەچێنرێن چەندین تایبەتمەندی سوودبەخشیان هەیە بۆ جەستە، بەڵام ئامادەكردنی نادروست بۆ پاراستن تا زستان زۆرجار دەبێتە هۆی كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و تەمەنی چاوەڕوانكراو و ئەمەش بە پلەی یەكەم پەیوەستە بە بەكارهێنانی خوێ بۆ هەڵگرتنی.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زیادبوونی خوێ له‌ به‌رهه‌می قوتوكراوه‌كه‌دا كێشه‌یه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌مه‌ن هه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی به‌رزی فشاری خوێنی خوێنبه‌ره‌كان له‌ مرۆڤدا.

بە وتەی ئەو، خەیار شۆر دەکرێت ئەو یاسایە نەیگرێتەوە، چونە پێهاکاتەکەی بەو جۆرە دروست کراوە کە بەوشێوەیە هەڵبگیرێت.

پزیشکەکە دەڵێت،"بەهۆی زۆری رێژەی کلۆریدی سۆدیۆمەوە ناتوانرێت ئەم خۆراکە بە تەندروست ناوبنرێن، خۆراکە تەندروستەکان بە قوتوکردن و پاراستنی بە خوێ بەرهەم ناهێنرێت، ئەگەر لامان وابێت بەم شێوەیە بەرهەمێک بەدەستبهێنین کە سوودی هەبێت بۆ تەندروستی، ئەوا هەڵە دەکەین".

لەکۆتایشدا پزیشکەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەگەر هیوامان هێشتنەوەی تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی خۆراک بێت، ئەوا هەڵگرتنیان بەو شێوەیە و لەناو خوێدا شتێکی هەڵەیە، باشترین رێگە بۆ پاراستنی سەوزەی هاوینە بۆ بەکارهێنان لە زستاندا بریتییە لە بەستنی، چونکە لەم حاڵەتەدا لانیکەم هیچ شتێکی زیانبەخش لە پێکهاتەی بەرهەمی کۆتاییدا دەرناکەوێت".













گەلەری