سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ یەکەمین یاریدەدەری کەسی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد دەخاتە کار

AM:11:29:11/11/2024

1252 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەردەوامی فراوانکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پێشکەشکردنی ئەزموونی بێهاوتا و پێشکەوتوو بۆ بەکاربەران، یەکەمین یاریدەدەری کەسی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بە ناوی "لەیلا" دەخاتە کار.


کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ یەکەمجار لە عێراقدا یاریدەدەری کەسی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بە ناوی "لەیلا" دەخاتە کار کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر چەندین پلاتفۆرمی سەر بە کۆمپانیاکە چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەکاربەران دەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم خزمەتگوزارییە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە بواری پاڵپشتی بەکاربەران و سودوەرگرتنە لە چارەسەرە هاوچەرخەکانی بواری پەیوەندی، بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵیشە بە پێشکەشکردنی ئەزموونی بێهاوتا و پێشکەوتوو بە بەکاربەرانی، هەروەها پێگەی پێشەنگی کۆمپانیاکە وەک سەرقافڵەی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ دووپات دەکاتەوە و وەرچەرخانی دیجیتاڵی عێراق زیاتر بەرەوپێش دەبات.

باس لەوەش کراوە، "لەیلا" پشت بە نوێترین تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکرد دەبەستێت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی و بێ کێشە کاردانەوەی بۆ بەکاربەران هەبێت، هەروەها چارەسەری دەستبەجێ و گشتگیر پێشکەش دەکات کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی بەکاربەران زیاترە بۆ کۆمەڵێک پرسیاری بەرفراوان.

ئەوەش هاتووە، 'لەیلا" لەسەر چەندین پلاتفۆرم بەردەست دەبێت، لەوانە ئەپلیکەیشنی ئاسیاسێڵ و وێبسایتی تایبەت بە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، جگە لە بەردەستبوونی لەسەر ئەپلیکەیشنی واتساپ و فەیسبوک ماسنجەر، لەیلا بۆ تەواوی بەشداربووان بەردەست دەبێت و ئامادەیە بە ئاسانی و لە هەموو کاتێکدا خزمەتیان بکات.

لەوبارەیەوە، عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، "ئێمە لە ئاسیاسێڵ شانازی بە پێشکەشکردنی یەکەمین هاوکاری ژیریی دەستکردەوە دەکەین لە عێراق، کە نموونەی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ بەکاربەران. وتیشی، " لەگەڵ (لەیلا)، هەوڵ بۆ باشترکردنی ئەزمونی بەکاربەران دەدەین، تا بتوانین ئاسانتر و پێشکەوتووتری بکەین، ئەمەش وێنەدانەوەی پابەندبوونمانە بە لەخۆگرتنی نوێترین چارەسەری تەکنەلۆژیی بۆ خزمەتکردنی بەکاربەرە ئازیزەکانمان."

ئاماژەی بەوەش کرد، لەمڕۆوە و لە هەموو جێیەک، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن بە ئاسانی و لە چەندین پلاتفۆڕمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەگەڵ "لەیلا" بدوێن، جا چ بۆ پرسیاری سادە بێت، یان بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان، بەم جۆرەش پاڵپشتی تەکنیکی بە شەو و رۆژ و بە درێژایی رۆژانی هەفتە بەردەست دەبێت بۆیان.

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"؛ دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی ١٩ مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت، هاوکات خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالێتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاترلە ٩٩.٠٦٪ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق.

هاوکات، ئاسیاسێڵ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالێتی لە عێراق دابیندەکات.


 













گەلەری