کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و خێرایی با چالاک دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوەباران و بروسکە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ
لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین زیاد
بکات، هاوکات پلەکانی گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبنەوە و لە هەندێک کاتدا خێرایی با دەگاتە
سەروو ٣٠ کم/ک.
سەبارەت بەکەشی سبەی ئەوە خراوەتە روو، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە
هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە
سنوورییەکان دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت و خێرای با کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : ٢٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٠ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٨ پلەى سیلیزى