AM:08:47:11/11/2024
812 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری هەولێر، زیاتر لە دوو هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و بەهۆیەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، دوو هەزار و ٥٧ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێرە روویان داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە ٢٢ کەس
گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
باس لەوەش کراوە، زیاتر لە ٨٠٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پەڵاش
بووە، ٢٧٣ رووداو گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و ٢٤٦ رووداوی دیکەش ئاگرکەوتنەوە بووە لە
ماڵدا.
ئۆمێد چۆمانی – هەولێر