راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەتەوە و جەختیان لە پاراستنى سنوورەکان و رێگریی لە کاری قاچاخچێتیی لەسەر سنوورەکان کردووەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی و عەباس عێراقچی کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئاسایشی سنووری نێوان ئێران و عێراقدا تاوتوێ کراوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، هەردوو لا جەختیان لە هاوکاری نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانیان و
رێگریکردن لە لە کاری قاچاخچێتی کردووەتەوە.
باس لەوەش
کراوە، پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر دەکرێن لە هەموو
ئاستەکاندا.
پێشتریش عێراق رەتی کردەوە ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر
ئیسرائیل بەکارهێنابێت و دوای ئەوەی
٢٦ـی ئەم مانگە ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازییان لە ئێران بۆردوومان کرد، سەرۆکایەتی
ئەرکانی هێزەکانی ئێران باسی لەوە کرد، فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراقەوە بە
دووریی ١٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران مووشەکەکانیان هاویشتووە. دواى ئەوەش عێراق،
سکاڵای لە دژی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتوەکان تۆمار کرد.