PM:10:41:10/11/2024
1660 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق، کۆتایی ئەم هەفتەیە سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر کۆی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە،
سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان سەردانێکی گرنگ و ئەرێنی دەبێت.
بڕیارە، لەم هەفتەیەدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی
هەرێم لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆببێتەوە.
هاوکات، راوێژکارێکی سودانی باسی لەوە کرد،
یەکێکی دیکەش لە کێشەکان تێپەڕبوونی ڕیگەی گەشەپێدانە بە هەرێمدا و لێک نزیک
بوونەوەیەکی باش هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش چاودێری
باشترکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم دەکات بە تایبەت دوای ئەوەی لە
هەرێم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و ئەوەش دەبێتە پاڵنەر
بۆ بەغدا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.