سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم

PM:04:47:10/11/2024

12656 جار خوێندراوەتەوە

پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لە باشترین دۆخدایە، بەڵام چەند کێشەیەکی هەڵواسراو هەیە و لە ماوەی رابردوودا کارکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کە خۆیان لە کێشەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و کێشەی غاز و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا کاردەکات بۆ چارسەری ئەو کێشانە.


ئەمرۆ یەکشەممە، راوێژکاری سودانی باسی لەوە کرد، یەکێکی دیکەش لە کێشەکان تێپەڕبوونی ڕیگەی گەشەپێدانە بە هەرێمدا و لێک نزیک بوونەوەیەکی باش هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش چاودێری باشترکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم دەکات بە تایبەت دوای ئەوەی لە هەرێم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و ئەوەش دەبێتە پاڵنەر بۆ بەغدا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.

ئەوەشی خستە روو، "پێم وایە عێراق و هەرێم بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە بە ناچاری پێکەوە کاردەکەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەکان و پێم وایە سەرۆکی حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش دەبێتە پاڵنەرێکی دیکە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە."

بڕیارە، لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆببێتەوە.













گەلەری