سەردێڕ:

ئەندامێکی سەکردایەتیی یەکێتی: نەوەی نوێ براوەیەکی هەڵبژاردنە و گفتۆگۆیان لەگەڵ دەکەین

PM:03:14:10/11/2024

4164 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، هەوڵدەدەن بە زووترین کات دەست بە گفتوگۆکان بکەن لەگەڵ لایەنەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ. دەشڵێت، نەوەی نوێ براوەیەکی هەڵبژاردنە و گفتۆگۆیان لەگەڵ دەکەن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، لەم نزیکانەدا دەچینە نێو قۆناغێکی نوێی حکومڕانی لە هەرێم و لە ئێستادا شێوازی حکومڕانیی داهاتوو بۆ یەکێتی لەپێش وەرگرتنی پۆستەکانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاتی دەوێت چونکە رۆڵێکی کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانی خەڵک دەبێت.

باسی لەوەش کرد، نەوەی نوێ کە براوەیەکی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە یەکێک دەبێت لەو لایەنانەی کە یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەن.


 













گەلەری