پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی پەتای سکچون و رشانەوە لە شارەزوور گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار تووشبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەی شارەزوور کە ماوەی پێنج رۆژە بڵاوبووەتەوە، زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە تووشبوان باس لەوە دەکەن دەرمانی پێویست بۆ
چارەسەری پەتاکە لە نەخۆشخانەکەدا بەردەست نیە.
دوێنێش، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
پزیشك و دەرمانی پێویستیان رەوانەی شارەزوور کردووە بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەتاکە
کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنج رۆژە پەتای سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بەردەوامە
و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شارەزووریش هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بۆ تێکەڵبوونی ئاو و ئاوەڕۆدا دەگەڕێنێتەوە.
هاوکات، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی شارەزوور کە ئاوی ماڵەوە بۆ خواردنەوە و
قاپشۆردن بەکار نەهێنن، تەنها ئاوی بوتڵکراو واتە ئاوی کارگەکانی ئاو بەکاربهێنن
بۆ خواردنەوە و تەنکی ئاوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە و بیشۆن پاشان چاوەڕێ بکەن تا ئاوی
تازە دێتەوە پاشان بەکاریبهێنن.