AM:09:56:10/11/2024
1272 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتى رایگەیاند، پلانێک هەبووە بۆ ئەوەى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستاندا سەرکەوتوونەبێت، بەڵام بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە.
فازل میرانى بۆ میدیاى پارتى باسى لەوەکردووە، هەموو لایەنەکان لەم وڵاتە شەریک و هاوبەشی یەکترن. دەشڵێت، پارتی لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوام دەبێت، هاوکات پێی وابوو کە پارتی و لایەنەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەبێت سازش قبووڵ بکەن.
فازل میرانى
ئاماژەى بەوەش کردووە، دۆستەکان چاوەڕێی ئەوە دەکەن زوو حکومەت پێک بێت، چونکە
هەڵبژاردن تەنها بۆ کورسی نیە، بەڵکو بۆ بەرجەستەکردنی دیموکراسییە.