سەردێڕ:

سودانی سەردانی هەرێم دەکات

AM:08:39:10/11/2024

2176 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆببێتەوە.


چاوگێک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە لە ماوەی سەردانەکەیدا سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ بکرێن.













گەلەری