هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو کێشەکانی لیستی موچە چارەسەر نەکراوە، لەسەر ئەو پرسەش وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە و دەبێت کەموکوڕییەکانی لیستەکە کۆتایی پێ بهێنێت. چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای چارەسەرکردنی کێشەکان، پێدەچێت لەم هەفتەدا پارەی موچە بۆ هەرێم بنێردرێت.
لیستی مووچەی مووچەخۆران لە بەغدایە، بەڵام هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، هێشتا کێشەکان بە تەواوی چارەسەر نەکراون.
چاوگێک لەوەزارەتی
دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای چارەسەرکردنی کێشەکان، پێدەچێت لەم هەفتەدا
پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی
دیکەشەوە، وەفدی هەرێم لە بەغدایە و دەبێت کەموکوڕییەکانی لیستی مووچە کۆتایی پێبهێنێت
یان روونکردنەوەی تەواو بداتە وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی ئەو ناڕوونیانەی لە لیستەکەدایە،
تاوەکو بتوانرێت بە زووترین کات مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم بنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تی، کێشەکانی لیستی مووچە خۆی دەبینێتەوە لە ناوی دووبارە و نەبوونی بایۆمێتری
و ناڕوونی لە ناوی مووچەخۆران، سەڵاح بوشی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی
عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رادەستنەکردنی دۆسیەکانی مووچەخۆران، کێشەی بۆ مووچە
دروست کردووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە کە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ مووچەی تەواوی
مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان زامن کراوە، زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار پارەی
مووچەی هەرێم ماوە و دەبێت بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ خەرج بکرێت، بۆ ئەوەش دەبێت
مانگانە رێکارە کارگێڕییەکان لە وادەی دیاریکراودا جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەوەی مووچەی
مووچەخۆران دوانەکەوێت. بەڵام هەرێم هەر مانگە و بە بیانوویەک، خۆی لە رادەستکردنی
لیستی مووچە دەدزێتەوە و دوای دەخات.