سەردێڕ:

کاریگەری وەرزشکردنی رۆژانە لەسەر کەمکردنەوەی پەستانی خوێن

PM:04:16:09/11/2024

2176 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە باس لەوە دەکات تەنانەت ئەنجامدانی وەرزشی ماوە کورت و ئاسانیش دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە باشترکردنی تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ.


توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی سیدنی ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە وەرزشکردن بۆ ماوەی تەنها ٥ خولەک لە ڕۆژێکدا دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاوی هەبێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەندروستی دڵ.

توێژینەوەکە لەسەر ١٤ هەزار و ٧٦١ کەس ئەنجامدراوە بۆ پێوانەکردنی پەیوەندی نێوان جوڵەی ڕۆژانە و پەستانی خوێن.

ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە بەشداری چالاکیی جەستەیی دەکەن بەهۆیەوە لێدانی دڵیان خێراتر دەبێت وەک ڕاکردن، سەماکردن، یان پیاسەکردن ئەوا باشتربوونی بەرچاویان لە پەستانی خوێندا بینیوە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، بەشداربووان بە تێکڕا نزیکەی ٥ بۆ ٢٠ خولەک وەرزشیان ئەنجامداوە دەرکەوتووە کە پەستانی خوێنیان کەمیکردووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە هیچ جوڵەیەکیان ئەنجامنەداوە.

دکتۆر جۆ بلۆدگێت، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی لەندەن دەڵێت " ئەنجامەکانمان ئەوە دەردەخەن کە وەرزشکردن کلیلی دابەزاندنی پەستانی خوێنە بۆ زۆربەی خەڵک"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی توێژینەوەکەمان جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئەو چالاکییانەی کە تیایدا هاتووە تەنها وەرزشە قورسەکان نییە بەڵکو بەڵکو هەموو ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە کە لێدانی دڵ خێراتر دەکەن وەک سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا یان پاسکیلسواری واتا ئەو چالاکییانەی کە دەتواندرێت بە ئاسانی رۆژانە ئەنجامبدرێت.













گەلەری