سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و لە نەخۆشییەکان دوورتدەخەنەوە

AM:10:51:09/11/2024

1972 جار خوێندراوەتەوە

سیستەمی بەرگریی جەستە بەرەنگاری بەکتریا و ڤایرۆس و هۆکارەکانی تر دەبێتەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی، بۆیە لاوازی بەرگریی جەستە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی " jamalouki " ـدا ئاماژە بە لیستی ئەو خۆراکانە کراوە کە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی بەرگریی جەستە، ئەوانیش بریتین لە :

١لیمۆ، ترێ، پرتەقاڵ، رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سییان تێدایە کە یارمەتیدەرە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، ئەمەش توانای بەرگریی جەستە بۆ هێرشکردنە سەر میکرۆبی جۆراوجۆر زیاد دەکات.

٢. قارچک یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە دەدات چونکە کانزا گرنگەکانی تێدایە وەکو سیلینیۆم و ڤیتامین بی.

٣. بیبەری سوور، رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە، جگە لەوەش بیبەری سوور دەوڵەمەندە بە ماددەی بێتا کارۆتین کە تەندروستی پێست و چاو باشتر دەکات.

٤. سەوزە؛ یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە، دیارترینیان بریتین لە ( برۆکلی، سپێناخ ، پەتاتەی شیرین، کەرەوز) کە هەموو ئەمانە کۆمەڵێک مادەی خۆراکییان تێدایە وەک دژە ئۆکسێنەر، ریشاڵ، و ڤیتامینەکان کە بەشدارن لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.

٥. سیر ئاوێتەیەکی گۆگردی تێدایە، کە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

٦. زەردەچەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە و بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری.

٧. ماست؛ بەکتریا چالاک و زیندووەکانی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خۆراکێک کە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان.

٨. بادەم؛ ڤیتامین E و چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە هەڵمژینی ڤیتامینەکان زیاتر دەکات و بەم شێوەیەش سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

٩. چا (سەوز، رەش) دژە ئۆکسێنەری تێدایە، کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.













گەلەری