سەردێڕ:

بەشێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشن

PM:09:10:08/11/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

چەندین گەڕەکی کەرکوک لەوانەش گەڕەکی پەنجاعەلی تا ئێستا گیرۆدەی نەبوونی خزمەتگوزارین. دانیشتوانی گەڕەکەکەش دەڵێن، بە هاوین و زستان بەردەوام کێشەی نەبوونى ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و رێگاوبان و کارەبایان هەیە.


چەندین گەڕەکی کەرکوک لەوانەش گەڕەکی پەنجاعەلی تا ئێستا گیرۆدەی نەبوونی خزمەتگوزارین. هەروەک خۆیان دەڵێن، بە هاوین و زستان بەردەوام کێشەی نەبوونى ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و رێگاوبان و کارەبایان هەیە.

گەڕەکی پەنجاعەلی؛ گەورەترین گەڕەکی کوردنشینە له کەرکوک کە دوای ساڵی ۲۰۰۳ دروستکراوە و دانشتوانی گیرۆدەی دەستی نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایین، وەک خۆشیان دەڵێن هاوین و زستان بۆ ئەوان هەر خەمە و لە کێشەدا دەژین.

نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و رێگاوبان و کارەبا دیارترین سیماکانی ئەو گەڕەکەن کە بووەتە مۆتەکە و خەمێکی نەبڕاوە بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە.

تەنها ئەم گەڕەکە نیە بەڵکو چەندین گەڕەکی دیکەی شاری کەرکوک دووچاری هەمان کێشە و گرفت بوونەتەوە و ساڵانە بەدەستی نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی دەناڵێنێن، گەڕەکە کوردییەکانیش لە شارەکە پەراوێزخراو دەردەکەون.













گەلەری