ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندەستیپێکردووە و هەریەک لە پارتی و یەکێتیش جەخت لە گرنگی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند، گرنگە لایەنە سیاسییەکان هەماهەنگی بکەن بۆ گرتنهبهرى رێكارهكانی دامهزراندنى كابينهى داهاتووى حكومهتى ههرێمى كوردستان.
لای خۆشیەوە، سەعدی
پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت پڕۆژەی خۆی هەیە و لەگەڵ
لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات و تاوتوێی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات.
ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەیەكیان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و
ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بۆ سەردانی لایەنەکان پێكهێناوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ١٨و ٢٠ـی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا لایەنەکان کەوتوونەتە
خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.