سەردێڕ:

زیاتر لە ٣٠٠ ئاوارەی دیکە گەڕانەوە شنگال

PM:04:40:07/11/2024

772 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ ئاوارەی دیکە لە کەمپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە شنگال.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، ژمارەیەک ئاوارەی دیکە لە کەمپی مام رەشانی پارێزگای دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال.

ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ٣٢٩ کەسە، هاوکاری دارایی و کەرەستەی فریاگوزاری و کەلوپەلی ناوماڵ بەسەر ئاوارەکاندا دابەش کراوە.

لە دوو رۆژی رابردووشدا، نزیکەی ٤٠٠ ئاوارەی دیکە لە هەمان کەمپەوە گەڕانەوە شنگال.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان دەکات بەتایبەت کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون.













گەلەری