PM:10:07:06/11/2024
18624 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، چاوەڕوانن لە چەندڕۆژی داهاتودا پارەی مووچەی١٠لە بەغداوە بنێردرێت. وتیشی، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نافەوتێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تیمێکی وەزارەتی دارایی لە بەغدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و چاوەڕوان دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد،
تیمەکە وەزارەتی دارایی لەسەر تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ دەکەن و
لە هەوڵی ڕێکەوتندان بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
ئەوەشی خستە روو،
سەرەڕای گیروگرفتەکان، بەڵام مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نافەوتێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی
مانگی ١١ نزیکدەبینەوە و بەهۆى نەناردنی لیستی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ بەغدا و
لەبەرچاونەگرتنی تێبیینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە لیستی مووچە تاکو
ئێستا مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە.