سەردێڕ:

'زانکۆی راپەڕین ٩٥ وانەبێژی هەبووە بەڵام ٣٠٠ کەس دامەزراون'

PM:08:36:06/11/2024

1304 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خویندنی باڵا داوای لیستی ناوی وانەبیژانی زانکۆی کردووە تا بکرینە گریبەست، بەڵام لەپاڵ ئەوان سەدان کەسی تریش بە واستەی حزبی و خزم خزمینە خراونە پاڵ ناوی وانەبیژان.


یەکێک لەوانەی زانکۆی ڕاپەڕین بووە باسی لەوە کرد، زانکۆکە تەنها ٩٥ وانەبیژی هەبووە کەچی دەرکەوت ٣٠٠ کەسی تریان خزاندۆتە پاڵ ناوی وانەبیژان و سەرجەمیان بە تەزکیەی حزبی و خزمایەتی دانراون.

بەگویرەی سۆراغێکی ئین ئاڕتی بەشێک لەو کەسانەی لە زانکۆی راپەرین دامەزراون بڕوانامەی دبلۆم و بەکارلۆریۆسیان هەیە بە هۆی نزیکیان لە بەرپرسانی زانکۆ و بە تەسکیەی حزبی دامەزراون ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خویندنی باڵایە.

چالاک حامد نوینەری سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی رانیە ئاماژەی بەوە کرد،"ئیمە چاودیری ئەو پرۆسەیە دەکەین و گەر وەزارەتی خویندنی باڵا و زانکۆ هەوڵیستیان نەبیت دەست دەکەینەوە بە خۆپیشاندان".

دامەزاندنی نزیکەی ٤٠٠ کەس لە زانکۆی راپەرین بێ کێبرکێ و ڕەچاو کردنی بڕوانامە و ساڵی خزمەتلە سنورەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

تاکو ئیستا نزیکەی ١٢ هەزار خویندکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان هەن و تاکو ئیستا دانەمەزراون و لەبری ئەوان یەکیتی و پارتی سەدان کەسیان دامەزراندووە.













گەلەری