سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: سەرانى زانکۆى راپەڕین بوون بە رەمزى گەندەڵى

AM:10:19:06/11/2024

3596 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرانی زانکۆی راپەڕین ئەگەر تۆزێک شەرمیان هەبێت دەست لەکار دەکێشنەوە، چونکە بوونەتە رەمزی گەندەڵی و نادادپەروەری.


محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کاتێک حزب سەرۆکی زانکۆ و سەرۆک بەش دادەنێت، لەبریئەوەی زانکۆ ببێت بە سەرچاوەی داهێنان و زانست ئەوا دەبێتە سەرچاوەی گەندەڵی و نادادپەروەری کە وەک ئێستا لە زانکۆی راپەڕین دەیبینین.

قسەکانى ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ دواى ئەوەدێت کە یەکەمى زانکۆکانى سنوورى راپەڕین چەند جارێک گردبوونەتەوە و رایانگەیاندووە، بەڵگەیان هەیە کە کەسانى ناشایستە لەجیاتى ئەوان دامەزرێنراون.













گەلەری