پایز وەک چۆن رۆژە ساردەکان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بە هەمان شێوە هەڵامەت و پەتاش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، لەم ماوەیەی ساڵدا زۆرێکمان دووچاری هیلاکی و ئالەنگاری لەگەڵ نەخۆشی دەبین، بەڵام خۆپاراستن قورس نییە.
بە چەند گۆڕانکارییەکی سادە دەتوانیت لەو نەخۆشییە وەرزیانە دوور بکەویتەوە و چێژ لە وەرزەکە وەربگریت بەبێ نیگەرانی، بەپێی "لوبنان ٢٤" ئەمانە چەند رێنماییەکن بۆ دوورکەوتنەوە لە میکرۆب و هەوکردن لەگەڵ وەرزی پایزدا:
١. دەستەکانت پاک رابگرە، پاراستنی پاکوخاوێنی
دروستی دەستەکان بڵاوبوونەوەی وردە زیندەوەران کەمدەکاتەوە، ئەمەش لە بەرامبەردا مەترسی
تووشبوون کەمدەکاتەوە و تێچووی چاودێریی تەندروستی کەمدەکاتەوە و ماوەی مانەوە لە
نەخۆشخانە کورت دەکاتەوە.
٢. بەهێزکردنی
سیستەمی بەرگریی جەستە، پایز کاتێکی تەواو و گونجاوە بۆ پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگریی
جەستەت بە خووی تەندروست، سیستەمی بەرگریی بەهێز بەرگریی سروشتی جەستەتە لە بەرامبەر
هەوکردن، بۆیە گرنگە بە ماددە خۆراکییە گونجاوەکان یارمەتی بدەیت، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن
بە ڤیتامین و کانزاکان لە خۆراکەکەتدا، وەک ڤیتامین C کە لە پرتەقاڵ
و بیبەر و سەوزەی گەڵاداردا هەیە و زینک کە لە گوێز و تۆو و فاسۆلیادا هەیە.
٣. خواردنەوەی ئاو، لە مانگە ساردەکاندا پلەی گەرما
دادەبەزێت، هەروەها گرنگە ئاوی پێویست بخۆیتەوە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگریی جەستە بە
باشی کاربکات، ئاو یارمەتی کەمکردنەوەی ژەهرەکان دەدات لە جەستەدا و پەردەی چڵکدار
لە لووت و قوڕگدا بە شێداری دەهێڵێتەوە، ئەمەش وا دەکات میکرۆبەکان جێگیربوونیان تێیدا
قورس بێت.
٤. پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ئەو رووکارانەی کە زۆر
دەستیان لێدەدرێت، لە کاتی پایزدا میکرۆبەکانی سەرما و ئەنفلۆنزا دەتوانن لەسەر
رووکارەکانی وەکو کەوانتەر و کیبۆرد و مۆبایل و سویچپلاک بمێننەوە، بۆیە، خۆو بگرە
بە تەعقیمکردنی ئەو رووکارانەی کە زۆرجار دەستیان لێدەدرێت بە بەردەوامی، بە تایبەت
ئەگەر کەسێک لە ماڵەکەتدا نەخۆش بوو.
٥. دوورکەوتنەوە
لە بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ کەسانی نەخۆش، لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا خەڵک دەست دەکەن
بە بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لە ژوورەوە، میکرۆبەکان دەتوانن بە خێرایی لە ژوورەوە
بڵاوببنەوە، ئەگەر کەسێکی نەخۆش لە نزیکتەوە ھەبوو هەوڵبدە دووری خۆت بپارێزیت و
دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی نزیک لەگەڵیدا.