توێژینەوە نوێیەکان هۆشداری دەدەن لە خواردنەوە قاوە لە بەیانیان زوودا، ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کاتەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ خواردنەوەی یەکەم کوپ ڕەنگە کاریگەری لەسەر خەوتنت هەبێت.
لە ماڵپەڕی " The Times of India" بڵاو کراوەتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک زۆرێک لە بەریتانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژانە نزیکەی سێ کوپ قاوە دەخۆنەوە، کە یەکەم کوپیان بەزۆری کاتژمێر حەوتی بەیانیان دەیخۆنەوە.
ڕێکس ئیساپ پسپۆڕی خۆراکی، ئامۆژگاری ئەوەمان دەکات کە راستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان قاوە نەخورێتەوە.
ئەو دەڵێت: "کاتێک لە خەو هەڵدەستین، ئاستی کۆرتیزۆڵ کە زۆرجار پەیوەندی بە فشارەوە هەیە لە لوتکەدایە، راستەوخۆ خواردنەوەی قاوەش مەترسییەکە زیاتر دەکات"
بۆ دوورکەوتنەوە لەم کێشەیە، ئیساپ باس لەوە دەکات کە دوای لە خەو هەڵسان کاتژمێرێک چاوەڕێ بکرێت پاشان قاوە بخورێتەوە بەم شێوەیە دەتوانیت سوود لە وریایی سروشتی جەستە وەربگریت بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی کافاین لەسەر خەوتنت هەبێت هەروەها باشتر دەخەویت و چێژ لە وزەی زیاتر وەردەگریت لە ڕۆژدا.