سەردێڕ:

ئەلینا رۆمانەوسکی: داوا دەکەین بە زووترین کات حکومەتی نوێ لە هەرێم پێکبهێندرێت

PM:11:15:04/11/2024

1820 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، داوا دەکەن هەرچی زوە حکومەتی نوێ لە هەرێم پێکبهێندرێت، دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق.


ئەلینا رۆمانەوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێم دەکەن هەرچی زووە بە بێ دواکەوتن حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری خاکی عێراق و هەرێم.

هەر ئەمڕۆش، سەرۆکی پارتی رایگەیاند، پارتی شاندێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت و ئەجێندای حکومەتی داهاتوو پێكهێناوە. وتیشی، "پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك نییە."













گەلەری