AM:09:41:04/11/2024
4396 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر بە زووترین کات حکومەتێکی بنکەفراوان دانەمەزرێت، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت کابینەی دەیەم دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ کوردستان بنوسێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر سەرکردایەتیی
سیاسیی کوردستان قۆناغی رابردووی ململانێکان بەجێ نەهێڵێت و بەرز نەبێتەوە بۆ ئاستێکی
نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی، کوردستان زیانی گەورە دەکات.
باسی لەوەش کردووە، ئەگەر حکومەتی نوێش پێک بهێندرێت و نەتوانێت دەستووری هەمیشەیی
بنووسێتەوە، نەتوانێت هێزی پێشمەرگە یەک بخات، نەتوانێت سەرچاوەی دارایی رێک بخاتەوە
و دژی گەندەڵی یاسا دانەڕێژێت، ئەوا ناتوانێت کێشە بنچینەییەکانی کوردستان چارەسەر
بکات.