سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی بەرپرسیار بەرامبەر هاوڵاتییەکانی دەدەین

PM:10:48:03/11/2024

7156 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، هەوڵی ئەوان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەکانی، حکومەتێکی دادپەروەر کە بە یەک ئاست خزمەتی هەموولایەک بکات.


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێ باسی لەوە کردووە، یەکێتی بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەنێت و نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ململانێکانی ناوچەکە، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دەکەنەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی مافی هەموولایەک، وەک چۆن ئەرکی هەموولایەکە بەرامبەر ململانێکانی ناوچەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەهێڵن وڵات ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.













گەلەری