بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری، بەهۆی هاتنی ئاوی چەمی سەرقەڵا، رێگای هاتوچۆ بۆ سەرقەڵا و زیاتر لە ٣٥ گوند و سێ ناحیەی دیکە بەتەواوی داخراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی ئاوی چەمی سەرقەڵا، رێگای هاتوچۆ بۆ سەرقەڵا و زیاتر لە ٣٥ گوند و سێ ناحیەی دیکە بەتەواوی داخراوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، ئەو رێگا لاوەکییەی کە ساڵی رابردوو دوای داڕمانی پردی سەرقەڵا بەهۆی
لافاوەوە بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک ناوچەکە دروست کرا، ئاو
بردویەتی و ئێستا بەتەواوی رێگاکان داخراون.
لای خۆیەوە پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی لە هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی زۆری بڕی بارانبارینەوە لە گەڕەکی کانیشکان لە
هەڵەبجە لافاو دروست بووە و بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە،
تا ئەو کاتەی رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە
شاخی تونێلی دەربەندیخان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.
هەر ئەمشەو، لە شەقامی گشتیی هەڵەبجە بەهۆی
دروستبوونی لافاوەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگاکە دروست بوو و چەند ئۆتۆمبێلێک
پەکیان کەوت.
لەلایەکی
دیکەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە گەڕەکی شۆراو لە کەرکوک ئاو چووە ناو زیاتر لە
٣٠ ماڵەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و قوتابخانەیەکیش ژێرئاو کەوت، بەشێک لە
هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان چۆڵ کرد.
محەمەد عەدنان - کفری