پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی زۆری بڕی بارانبارینەوە لە گەڕەکی کانیشکان لە هەڵەبجە لافاو دروست بووە و بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە، تا ئەو کاتەی رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڵاتیان لەبری تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی ئەوەن مەنهۆڵ و شەقامەکە پاک بکەنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستە روو، هەر بەهۆی لافاوەکەوە ئاو چووەتە ناو دوکانی بەشێک لە کاسبکاران.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی
رایگەیاند، بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە شاخی تونێلی دەربەندیخان ئاستەنگی هاتوچۆ
دروست بووە.
هەر ئەمشەو، لە شەقامی گشتیی هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ
لەسەر رێگاکە دروست بوو و چەند ئۆتۆمبێلێک پەکیان کەوت.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە گەڕەکی شۆراو لە
کەرکوک ئاو چووەناو زیاتر لە ٣٠ ماڵەوە وژمارەیەک ئۆتۆمبێل و
قوتابخانەیەکیش ژێرئاو کەوت، بەشێک لە هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان چۆڵ کرد.
لە دوێنێوە شەپۆلی بارانبارین لە ناوچە
جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەستی پێکردووە و لە بەشێک لە ناوچەکان لافاو دروست
بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی لێکەوتووەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، شەپۆلەکە
ئەمشەو بەردەوام دەبێت ولە هەندێک ناوچەش لێزمەباران دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی دووشەممەشەپۆلى بارانبارین بە گشتى لاواز دەبێت و بارانبارین بە شێوەى
نمەباران و هەندێک کات بارانى مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت،
بەڵام لە سەنتەرى پارێزگاکان نمەباران و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت.