کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تانەیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوە.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ بەڵگەیان کۆکردووەتەوە و رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەک کۆمەڵی دادگەری ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستانیان رەتکردووەتەوە.
هەرچی
بەرەی گەلیشە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆمسیۆنی عێراق
تانەیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوە.
رۆژی ١٨ و ٢٠ـی ١٠ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدان بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.