بارانى پەڵە، بارانێک زیاتر لە مانگى ١١ـدا دەبارێت و بە چەند شێوازێک وەسف دەکرێت، لەلایەن کەشناس و جوتیارەکانەوە، بەپێى پێشبینییەکان لەم مانگەدا لە زۆربەى ناوچەکان پەڵە دەدات و سەنتەرەکانى پێشبینیش دەڵێن، ئەمساڵ پێشبینى دەکرێت لە هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەپێى پێویست باران ببارێت.
مانگى ١١، زۆربەى ساڵەکانى ساڵى دەستپێکردنى باران و پەڵەیە، مانگێک پلەکانى گەرما بەخێراى دادەبەزن و پێشبینییەکانیش دەڵێن، لەم چەند رۆژەدا بارانى پێویست دەبارێت و پەڵە دەدات.
بارانى پەڵە یەکەم
بارانى ساڵە و بەزۆرى لە کۆتایی مانگى ١٠ یان مانگى ١١ـدا دەبارێت و ئەگەر شەپۆلەکە
بگاتە ئاستى تەڕکردنى نیومەترى ژێر زەوى و نزیکەى ٦٠ ملیم باران ببارێت ئەوا جوتیارەکان
و کەشناسەکانیش دەڵێن پەڵەى داوە و بارانى پێویست بۆ سەوزکردنى گەنم و جۆ باریوە.
پێشبینییەکان
دەڵێن، لە مانگی ١١ـدا چەند شەپۆلێکى باران روو لە هەرێمى کوردستان دەکات و بارانى
پێویست دەبارێت.
هەرچی لە
ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە، سەنتەری کەشوهەوای عەرەبی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت
بەهۆی کاریگەری کەشی ساردی رۆژهەڵاتەوە پلەکانی گەرما داببەزن و بارانبارین و با
روو لە زیادبوون بکەن، هەروەها ئەگەری بەفربارینیش لە زستاندا زۆرە.
لەبارەی کەشی
عێراق و چەند ناوچەیەکی دیکەی عەرەبییەوە، سەنتەری کەشوهەوای عەرەبی دەڵێت، ناوچەکە
بە گشتی لەژێر کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوادا دەبێت و بارانبارین لەم مانگەدا بەشێوەی
چڕ و جیاواز دەبارێت.
هاوکات، دەزگای
گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، ئەمساڵ بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
ساڵێکى ئاسایی دەبێت، واتە باران بەپێى پێویست دەبارێت و وشکەساڵى نابێت، بەڵام رەنگە
بڕى باران نەگاتە ساڵى رابردوو.
باران نەک تەنها
کشتوکاڵ بەڵکو کاریگەرى زۆریشى لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان لە رۆژهەڵاتى
ناوەڕاستدا هەیە، بەتایبەتى لە دوو دەییەى رابردوودا بەهۆى وشکەساڵى و زۆربوونى بەبیابانبوونەوە
چیتر ئاو وەک سەرچاوەیەکى سروشتى سەیرناکرێت، بەڵکو یەکێک لە ئامڕازەکانى سیاسەت و
کارتى فشارە لە نێو وڵاتاندا و لەسەروو هەموویانەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆیە ئەگەر
پێشتر تەنها جوتیارەکان دڵیان بە بارینى باران خۆش بوایە، ئێستا هەمووان چاوەڕوانی
بارانن و حساب بۆ ساتى بارینى و بڕی بارانەکەش دەکەن.