سەردێڕ:

پارتی: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەردانی لایەنەکان دەکەین

PM:10:43:02/11/2024

1800 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی پارتی رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و لەگەڵ لایەنەکاندا کۆ دەبنەوە.


رزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی ٢٤ـی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی نییه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، تەنها داواکاریی پارتی یه‌ک حكومه‌ت و یه‌ک په‌رله‌مان و یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌یە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، كاتی راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاستی دانوستانه‌كان.

ئەوەشی خستووەتە روو، كه‌شی سیاسی به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ ده‌چێت و دۆخی بانگه‌شه‌ خه‌ریكه‌ كاڵ ده‌بێته‌وه‌ و كه‌شێكی نوێ دێته‌ ئاراوه‌، پێشبینیش ده‌كه‌ن تا چه‌ند رۆژی داهاتوو گۆڕانكاری روو بدات، مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ روویدا به‌ هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامی هه‌بێت.













گەلەری