PM:09:26:02/11/2024
2328 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لە هەموو سێکتەرەکانی حزب و حکومەتدا کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دادەنێت.
رەفعەت عەبدوڵا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، یەكێتی سیستمی سزا و پاداشت لە كاری رێكخراوەییدا جێبەجێ دەكات و كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت لە هەموو سێكتەرەكانی حزب و حكومەتیشدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، خەڵك هەموو ئومێدێكیان بە یەكێتییە كە ئەگەر لە کابینەی
داهاتوودا هەر نادادپەروەرییەک هەبێت رێگری لێ دەکات.
ئەوەشی خستووەتە روو، "ئێستا یەكێتی جێگەی ئومێدی هەموو خەڵكە، پێویستە
هەنگاوی گەورەتر بنێنین و هەمیشە لەگەڵ خەڵكدا بین."