سەردێڕ:

نەوتی عێراق: پابەندین بە بڕیارەکانی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت

PM:05:05:25/10/2024

808 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپیک و تێکڕای هەناردەکردنی نەوتیان لە مانگی رابردوودا بۆ سێ ملیۆن و ٣١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم کردووەتەوە .


بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە بۆ سێ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو رێژەیەش کەمترە لە پشکی عێراق لەو رێژەی هاوپەیمانی ئۆپیک بۆی دیاری کردووە کە بڕی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.

باسی لەوەش کرد، حکومەتی عێراق بە بەرنامە و پلان کاری کردووە بۆ دابەزاندنی هەناردەی نەوت ئەمەش بۆ سەلماندنی ئەوەی کە حکومەتەکە پابەندە بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت ناسراو بە ئۆپیک داوای لە عێراق کرد پابەندبێت بە بڕیارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت ئەوەش بە مەبەستی جێگرکردنی نرخی نەوت و رێگریکردن لە دابەزینی نرخەکەی.













گەلەری