سەردێڕ:

وەزیری بازرگانی: بەشی ساڵێک گەنمی پێویستمان کۆگا کردووە

PM:07:41:07/10/2024

836 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، عێراق توانای هەیە بەشی پێویستی ناوخۆ گەنم بەرهەم بهێنێت و بەشی ساڵێکیش گەنمی پێویستیان کۆگا کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا عێراق توانیویەتی شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنێت و ئەو بڕەش بە تەواوەتی پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە.

ئەوەشی خستە روو، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی هەموو عێراقییەکان لە بەشەخۆراکدا کە پێکهاتەکانی پێکهاتەی پێیوستن بۆ هاوڵاتیانی عێراق و بەشی ساڵێکیان لێ کۆگاکراوە.

باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە لە ئیستادا باشترکردنی شێوازی کۆگاکردن و سودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆگاکردنی وڵاتانی جیهان و دەوروبەر لەکارە لەپێشینەکانیانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، وەزیری بازرگانیی عێراق لە میانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ کەرتی تایبەت باسی لەوەش کرد، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت، چاکسازی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزارییە.













گەلەری