AM:08:25:01/10/2024
932 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەو گرژیانەی لەماوەی رابردوودا لیبیای گرتەوە و ئێستاش رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٨ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشیوەی نەوتی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، لەنێوانیاندا هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، هاوکات مەترسی پەرەسەندنی ئەم هێرشانە، کاریگەریی لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەهێڵێت و ئەوەش هۆکارێکە بۆ ناجێگیری نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن.