سەردێڕ:

دەریای سوور لە هێڵی بازرگانییەوە بۆ مانۆڕی سەربازی

AM:11:03:05/04/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی گروپەچەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە زیاتر وەک وەڵامدانەوە بۆ تەقاندنەوەی ٩٠ کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور لە ٤٢٠ هێرشی ئاسمانی و مووشەکی کراوەتە سەر پێگەکانیان.دەشڵێت، "زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە."


ئەمڕۆ هەینی، عەبدولمەلیک بەدرەدین بەرپرسی گروپەچەکدارەکانی یەمەن لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا توانیویانە ٩٠ کەشتی بازرگانی و سەربازی لە دەریای سوور بتەقێننەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ماوەیەشدا وەک وەڵامدانەوەی هێرشەکانیان ئەمریکا و بەریتانیا ٤٢٤ هێرشی مووشەکی و ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانیان لە رۆژهەڵات و باشووری یەمەن. وتیشی، "گەورەترین هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە مانگی رابردوودا بووە کە لە بەرەبەیاندا ٣٤ هێرشی ئاسمانی بە بەکارهێنانی ١٢٥ مووشەکی بالیستی بۆ سەر پێگەکانمان ئەنجامدرا و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی سەربازییمان کەوتووە".

عێراق لە نێوان ئاڵۆزییەکانی دەریای سور و هێڵی بازرگانی جیهان

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دوای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەناڵی سوێس و مانەوەی کاریگەری هێرشی گروپەچەکدارەکان بۆ دەیەکانی داهاتوو، بەنداوی فاو لە عێراق دەبێتە رێگای نوێی بازرگانانی جیهان.

باس لەوەش کراوە، دوای تەواوبوونی بەندەری فاو عێراق دەبێتە داهاتوویەکی نوێی جوڵەی ئاویی و وشکانی لە گواستنەوەی نەوت، وزە، کاڵا و خۆراک بۆ جیهان. وتیشی، "عێراق لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا دەبێتە ناوەندێکی ئابووری جیهانی و بەغداش دەبێتە بەهێزترین و گرنگترین پایتەختی ئابووری لە وڵاتانی عەرەبیدا".

لەو بارەیەشەوە، راوێژکاری گەشەپێدانی ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ساڵی داهاتوو بەندەری فاو تەواو دەبێت و دەبێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری جیهان و کەشتییە بازرگانییەکان. وتیشی، "ئابووریی عێراق گەشەسەندن بە خۆیەوە دەبینێت و هەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تەواوکردنی رێگای گەشەپێدانی ئابووری چڕتر بوونەتەوە".

لە ماوەی رابردوودا رێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رێژەی بازرگانی کردن لە نۆکەندی سوێس بەهۆی هێرشی بەردەوامی ‌هێزەچەکدارە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەنەوە ٤٢٪ کەمبووەتەوە.













گەلەری