کۆشکی سپی رایگەیاند، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارە جێگرەوەکانی ئەمریکا بۆ لەشکرکێشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کارین جان پیێر وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا ترسی لە هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر رەفەح هەیە، چونکە دوا پەناگەیەکی تاڕادەیەک سەلامەتە بۆ زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی مەدەنی فەڵەستین.
لای خۆشیەوە، چاوگێکی باڵای ئیسرائیل بە
میدیا عەرەبییەکانیه راگەیاند، رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ
لە نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل ئەنجام بدرێت.
سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری
ئەمریکا باسی لەوە کرد، کۆبوونەوەکەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر هەمان پرسی کۆبوونەوە
هەڵوەشاوەکەی پێشترە، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن سەبارەت ب پلانەکان بۆ چۆنیەتی
ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر رەفەح بەوپێیەی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە لەو ناوچەیە دەژین.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
هەفتەی رابردوو سەردانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی شاندێکی باڵای ئیسرائیلی بۆ واشنتۆن
هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا رێگەی دا بڕیارنامەی ئاگربەستی غەززە لە نەتەوە یەکگرتووەکان
پەسەند بکرێت.
رۆژی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل
رایگەیاند، پلانی چوونە ناو رەفەحیان پەسەند کردووە و بەبێ چوونە ژوورەوەی سوپای ئیسڕائیل
بۆ ناو خاکی رەفەح ناتوانن بەسەر چەکدارانی حەماسدا سەربکەون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئیستادا زیاتر لە
یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی فەڵەستین لە ناوچەی رەفحدا دەژین و نەتەوە یەکگرتووەکان
و چەندین وڵاتانی جیهان هۆشداری ئەوە دەدەن، هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی رەفح لەلایەن
ئیسڕائیلەوە کارەساتی گەورە دەخولقێنێت.
لە ٧ــی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە
جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەری هەڵداوە، لە ئێستاشدا بەهۆی مانگی رەمەزانەوە
هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕتر بوونەتەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.