وەزیری ناوخۆی بێلاروسیا رایگەیاند، سنورەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیادا توندتر دەکەنەوە و وڵاتەکەیان ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبونەوەی هەرلایەنێک بیەوێت سنورەکانیان ببڕێت.
ئیڤان کوبراکوف وەزیری ناوخۆی بێلاروسیا بە میدیاکانی راگەیاند، پرۆسەی ناردنی سەربازانی پلەبەرز بۆ سنورەکانیان کارێکی نوێ نیە و پێشتریش ئەنجامیان داوە و دەیانەوێت سنورەکانیان توند بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەیانەوێت سنورەکانیان لەگەڵ
ئۆکرانیا بە تایبەتی توند دەکەنەوە و رێگری لە هەموو کەسێک دەکەن لە سنورەکانی
ئۆکرانیوە بەرەو بێلاروسیا برۆن.
ئەوەشی خستەڕوو، رووبەڕوی هەموو لایەنێک دەبنەوە کە
بیەوێت هەر کردەوەیەکی چەکداری لە بێلاروسیا ئەنجام بدات.
ئەمەس لە کاتێکدایە هەر لە سەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە بێلاروسیا
پاڵپشتی خۆی بۆ روسیا دووپاتکردەوە و رەتی کردوە هێرشەکانی بە داگیرکاری ناوببات.